بووەتە دیاردە

مەڕووماڵات نەمامی بەگۆڕستانی كونەسێ لە رانیە نەهێشتووە

+964

ئەحمەد محەمەد _ رانیە

بەهۆی بەڕەڵاكردنی مەڕوو ماڵاتەوە، هەرچی نەمامی گۆڕستانی كونە سێی قەزای رانیەیە لەناوچوون و لەحاڵەت دەرچووە و بووەتە دیاردە.

بیتوێن سەعید، هاوڵاتییەكە و بۆ جەژن سەردانی گۆڕی دایكی و باوكی كردووە و بە 964ی وت، ئەمڕۆ كاتێك سەردانی گۆڕی دایك و باوكم كرد، بینیم مەڕوو ماڵاتێكی زۆر لە ناو گۆڕستانەكەیە و هەرچی نەمامی سەر گۆڕەكانە خواردوویەتی، كاتێك كە دیمەنەكەم بینی خۆم پێنەگیرا و بزنەكانم دەركرد، بەڵام سوودی نییە و دووبارە دەگەڕێنەوە.

وتیشی، بەداخەوە لەوڵاتان گۆڕستانەكان بوون بە گوڵستان، لای خۆشمان بەم شێوەیە پڕیەتی لە قشپل و بۆگەناو.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوا لە شارەوانی رانیە و لایەنی پەیوەندیدار دەكەین بەر بەو دیاردەیە بگرن و چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە، چونكە ئێرە گۆڕستانێكی دێرینی قەزاكەیە و هەرچی ئازیزان و خەڵكی رەسەنی رانیە لێرە بەخاك سپێردراون.

964 پەیوەندی كرد بە ئەحمەد مەلا وسو، سەرۆكی شارەوانی رانیە لای خۆیەوە وتی، بەر بەحاڵەتەكە دەگرین و دوای جەژن رێكاری پێویست دەگرینەبەر و رێكاری یاسایش بەرامبەر ئاژەڵداران دەگرینەبەر.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ئەو هاوڵاتیانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو زیاتر لە 280 ...

ئەو هاوڵاتیانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو زیاتر لە 280 سەر مەڕوماڵاتیان پێبووە