رووداوێكی ناخۆش له هه‌ولێر
شایه‌تحاڵێک: جه‌نازه‌ی به‌نگلادیشییه‌كانم به چاوی خۆم دیت
عه‌بدولعه‌زیز خالند
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر سێ كرێكاری به‌نگلادیشی گیانیان له‌ده‌ست دا، كه گومان ده‌كرێت به خواردن ژه‌هراوی بووبن، شایهتحالێكیش ده‌ڵێت، ئه‌وان شه‌وانه له شوێنێك پاسه‌وان بوون و دوو كرێكاری دیكه‌ش له‌وێ بوون، به‌ڵام ئه‌وان نه‌مردوون.
بەختیار محەمەد شایه‌تحاڵێكه، به 964ی وت، ئه‌وان له نزیك دوكانێك ده‌مێننه‌وه وه‌ك پاسه‌وان، كه دوكانه‌كه هی كوڕه خوشكهكانیهتی.
وتیشی، خۆم چووم و جهنازهكانم بینی، دیاربوو شه‌و برنج و ماسییان خواردبوو، سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا، دوو كه‌سی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌وان ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و ماون.
به‌ختیار وتی، ئه‌وان خۆیان خواردنه‌كانیان هێناوه و هێشتاش دیار نییه ژه‌هراوی بوونه یان نا.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكی دادیی هه‌ولێر به 964ی وت، ته‌رمه‌كان لای ئه‌وانن و توێكاری بۆ ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا