كەی ڤیزای حەج چالاك دەكرێت؟

سبەی ڤیزای عومرە رادەگیرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، رایگەیاند وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و ئاماژەی بەوە کرد، سبەی 20.3.2026 دوایین رۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت.

کاروان ستونی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.3.2026 بە 964ی راگەیاند، ئەو کەسانەی ڤیزایان وەرگرتووە و گەشتیان بۆ ئەنجامدانی عومرە نەکردووە، دوایین وادە بۆ چوونە ناو خاکی عەرەبستانی سعودیە لەلایەن عومرەکارانەوە، رۆژی 15ی شەوالە، كە دەكاتە 3.4.2026

ئاشکراشی کرد، کە رۆژی 18.4.2026 بە کۆتا رۆژی وەرزی عومرە لە سعودیە دادەنرێت و جەختی کردەوە، نابێت لەو رێکەوتە بەدواوە هیچ عومرەکارێک لە سعودیە مابێتەوە و پێویستە هەمووان گەڕابنەوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش حەج، کاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد، کە زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵی 2026 تەواو کراون، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ یان گۆڕانکاری بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ نەدراوە و کارەکان وەک خۆیان بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچن.

هەروەها ئەوەشی روونكردەوە، لە 18.4.2026 یەکەم رۆژی چالاککردنی ڤیزای حەجی ئەمساڵ دەبێت و بەمەش قۆناغی کردەیی گەشتی حاجی ئەمساڵ  دەستپێدەکات.

حەج و عومرەی كوردستان:

حەج و عومرەی كوردستان: "عومرەكاران هێڵی سوورن"