رێکخراوی یونسێف پەروەردە و پارێزەر دەباتە چاکسازییەکانی هەرێمەوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
رێکخراوی یونسێف خولی پەروەردەیی بۆ زیندانیانی چاکسازییەکانی نەوجەوانانی هەرێم دەکاتەوە و پارێزەریش بۆ هەر زیندانییەک دەگرێت، کە داوای دەکات.
ئەمساڵ یونسێف بەرنامەکانی لە چاکسازییەکانی هەرێمدا فراوانتر دەکات و جگە لە خولی پەروەردەیی، خولی راهێنانی جۆراوجۆر دەکاتەوە و کارەکە بۆ سەرجەم چاکسازییەکانی نەوجەوانان دەکات.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.
پەیام فەتحوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند: رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 9.3.2023 رێکخراوی یونسێف پلان و بەرنامەی ئەمساڵی لە چاکسازییەکانی هەرێمدا بۆ روونکردینەوە.
دەشڵێت، ئەمساڵ رێکخراوەکە گرنگی بە سێ لایەن دەدات، کردنەوەی راهێنانی جۆراوجۆر، خولی پەروەردەیی بۆ زیندانیان و گرتنی پارێزەر بۆ ئەو زیندانییانەی داوای دەکەن.
یونسێف رێكخراوێكی سهر بە نهتەوە یەکگرتووەکانە، بەرپرسیارە لە پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی و گەشەپێدان بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا.