به‌ندیخانه‌ی كه‌رخ لە بەغدا
زیندانیانی داعشی تێدایه
هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی به‌ندیخانه‌ی كه‌رخ هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداری دا لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و جەختی لەوە کردەوە، ئەم جۆرە هێرشانە مەترسییەکی راستەوخۆ و جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی زیندانی ناوەندیی کەرخ دروست دەکەن.
به‌ندیخانه‌ی كه‌رخ زیاتر له پێنج هه‌زار زیندانیی داعشی تێدایه، ئه‌وانه‌ی به‌م دواییه له سوریاوه گواسترانه‌وه عێراق.
راوێژكارییه‌كه لە راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15.3.2026 بڵاویكرده‌وه، “بە توندی هۆشداری دەدەین لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، چونکە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ و جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی زیندانی ناوەندیی كەرخ هه‌یه”.
جەخت لەوەش ده‌كه‌نه‌وه، “بەردەوامیی ئەو هێرشانە بەتەواوەتی قبوڵکراو نییە”، داواش لە “هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بەرپرسیاریه‌تیی تەواویان لە ئەستۆ بگرن و رێوشوێنی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە هەر هێرشێک لە رێگەی درۆن یان مووشەکەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە سەختانەی کە لەسەر ئاسایشی زیندانەکە و ناوچەکانی دەوروبەری دروستی دەکەن”.
دوێنێ به هه‌مان شێوه وه‌زاره‌تی دادی عێراق له باره‌ی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ندیخانه‌كه راگه‌یاندراوی بڵاوكرده‌وه.