کارمەندی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان ئاڵای کوردستانی بەرزکردووەتەوە. فۆتۆ: X
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم
“له پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌غدا بابه‌ته‌كه‌ی شێواندووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت به رێگه‌ی بۆری بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده بكات، هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری ده‌دات و ده‌یه‌وێت كوردستان تۆمه‌تبار بكات، به‌ڵام ره‌هه‌نده‌كانی كێشه‌كه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه.
روونكردنه‌وه‌كه به‌م جۆره‌یه:
وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایا هەرێمی کوردستان ئامادە نییە نەوت بە رێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات، بۆ رای گشتی ئەم خالانەی خوارەوە روون دەکەینەوە:
1- ئەوەی ڕاستی بێت لە بەیانەکەدا هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی.
2- حکومەتی ئێستای بەغدا لە مانگی یەکەوە ئابلوقەیەکی خنکێنەری بە بیانووی جێگیرکردنی سیستمی ئەسیکۆدا خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەکانی کوردستان بەردەست بێت و لەو کاتەوە، هیچ جوڵەیەکی بازرگانی نەماوە و ئامادە نیە کاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بکات بو جێگیرکردنی سیستەمەکە، کە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان کردووە.
3-میلیشیاکانی لە یاسا دەرچوو، هەموو کێڵگە و پالاوگەکانی نەوت وگاز و وزەی هەرێمیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوە و هیچ بەرهەمێکی نەوتی نەماوە لە کوردستان تا هەناردەی دەرەوە بکرێت.
4-بەغدا ئامادە نییە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و رێگرییان لێ بکات. تا ئێستا هیچ رێکارێکی کاریگەر بەدی ناکرێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.
5- بەشێکی زوری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا مووچە وەردەگرن و پڕچەک کراون و پارەدار دەکرێن، لە کاتێکدا کە مووچەی خەڵکی کوردستان هەمیشە دوا دەکەوێت و کەمتر لە گوژمەی پێویست دەنێردرێت.
6- هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی خوی دەربڕیوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەکەین گفتگۆیەکی بنیادنەر بۆ چارەسەری کۆی ئەم کێشانە دەست پێ بکرێت، بەڵام داواکاری ئێمە پشتگوێ خراوە و هەوڵ دراوە ئەجێندای نادەستووری و نایاسایی لە سەر هەرێم بسەپێندرێت.
جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین بۆ ئەوەی هەرچی زووتر، تیمە بسپۆرەکان لە سەر ئەم خاڵانەی جێی ناکۆکین دانیشتن بکەن و بگەینە ئەنجامێکی خێرای وا کە هەموو عێراق لیێ سوودمەند بێت و کوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان