داعش شوانێکی لە سنووری خورماتوو کوشت
964+
هونەر فارس – گەرمیان
دوای 14 رۆژ لە رفاندنی، داعش دیمەنی کوشتنی شوانەکەی گوندی خەسردارلی بڵاوکردەوە کە وادیارە سەری لە لاشەی جیاکرابێتەوە.
رۆژی 26.2.2023، رێکخراوی داعش شوانێکی بەناوی ئەکبەر جیهاد لە گوندی خەسردارلی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو رفاند.
ئەو شوانە بە رەچەڵەک تورکمانە، ئەمڕۆش رێکخراوی داعش وێنەی سەربڕینەکەی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیەکی سەربازی هێزی پێشمەرگە لە سنوورەکە زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “ئەو وێنانەی کە داعش لە کاتی سەربڕینی شوانەکەدا بڵاویکردوونەتەوە هەر سنوورەکانی پەڵکانەن”.
964 دەزانێت، تا ئێستا لاشەی شوانەکە هەر لای چەکدارانی داعش ماوەتەوە.
ئەمساڵ سێ حاڵەتی رفاندنی شوان هەبوون لە سنوورەکە، بەڵام ئەوە یەکەم حاڵەتی کوشتنە بەو جۆرە..
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد