پارێزەرانی دهۆک ناڕازین له دەرکرنی بریارێکی سەندیکا

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

لەسەر بڕیارێکی لقی دهۆکی سەندیکای پارێزەران، ژمارەیەک پارێزەری دهۆک ناڕازیەتی دەردەبڕن و داوای پێداچوونەوە بە بەڕیارەکە دەکەن.

بڕیارەکەی سەندیکای پارێزەران ئەوەیە کە هەر پارێزەرێک پێش ئەوەی قسە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن بکات، ئەوا دەبێت پێشوەختە ئاگادارییان بکاتەوە.

بڕیارەکەی لقی دهۆکی سەندیکای پارێزەران لە 27.2.2023 دەرچووە.

پارێزەرانی دهۆک داوای هەڵوەشاندنەوە یان پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکەن

964 دەزانێت، هەندێک پارێزەر بەشێوەیەکی زارەکی داوایانکردووە یان بڕیارەکە بەیەکجار هەڵبوەشێندرێتەوە یانیش راستکردنەوەی بۆ بکرێت.

پارێزەر نارد بۆتانی، بە 964ی وت “داوای راستکردنەوی نووسراوی لقی سەندیکای پارێزەرانی دهۆک دەکەین، چونکە ناکرێت وەها بڕیارێک تەنیا بۆ پارێزەرانی سنووری پارێزگای دهۆک دەربکرێت، دەکرا لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە بکرایە هەر پارێزەرێک لێدوانێک بۆ دەزگایەکی راگەیاندن بدات ئەگەر تەشهیر بەکەسێک یان لایەنێک بکات یان زانیاری هەڵە بە خەڵک بدات، تەنیا ئیجرائات لەگەڵ ئەو پارێزەرە بکرێت نەک هەموو پارێزەرێک”.

دەشڵێت: پارێزەر هەیە بۆ دەزگایەکانی راگەیاندن باس لە بابەتە یاساییەکان دەکات کە سوودی بۆ کۆمەڵگا هەیە، پێویست ناکات یەکەمجار بە سەندیکا بڵێت لێدوان بدەم یاخۆد نا، بۆیە ناڕازایەتی ئێمە لە شێوازی بڕیارەکەیە کە پێویستی بە راستکردنەوە هەیە”. نارد بۆتانی وای وت.

“دوای بڕیارەکەش پەیوەندی بە ئێمە نەکردووە و راستەوخۆ لێدوانی داوه، تا ئێستا ئیجرئاتمان لەگەڵ هیچ پارێزەرێک نەکردوە”

لقی دهۆکی سەندیکای پارێزەران، پاساو بۆ بریارەکەیان دەهێننەوە کە یەکێک لە پارێزەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتوویەتی هاونیشتمانییەک خێزانەکەی لەسەر قومار دۆڕاندووە، هەروەها ئاماژە بە قسەی پارێزەرێکی دیکە دەکات کە وتوویەتی 500 کچ لە دهۆک دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر.

عیسمەت عارف، ئەندامی ئەنجومەنی لقی دهۆکی سەندیکای پارێزەران قسەی بۆ 964 کردووە و باس لەوەدەکات ئەم شتانە وای لە ئێمە کرد کە بڕیارێکی بەم شێوەیە بدەین، مەبەستمان لە دەرکردنی بڕیارەکه ئەوەیە نابێت پارێزەر نهێنی دۆسیەکان لە دەزگا راگەیاندنەکان باس بکات، یان تەشهیر بەکەسێک بکات.

عیسمەت عارف وتیشی “دوای دەرچوونی بڕیارەکە پارێزەر هەبووە تەلەفونی کردووە کە ئایە لەسەر فلان بابەت لێدوان بدەم یان نا، ئێمەش رای خۆمان داوە بەو پارێزەرە، لەهەمانکاتدا پارێزەر هەبووە دوای بڕیارەکەش پەیوەندی بە ئێمە نەکردووە و راستەوخۆ لێدوانی داوه، تا ئێستا ئیجرئاتمان لەگەڵ هیچ پارێزەرێک نەکردوە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق