وێنەی مۆلیدەی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر. وێنە:964+
ئەنجوومەنی مولیدەئەهلیەکانى:
لە هەولێر؛ بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت
964+
وریا فەتاح
ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگار، بڕیارێکی نوێیان بۆ شێوازی وەرگرتنی پارەی کارەبا دەرکرد، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەنگژەیەی بەهۆی وەستانی وێستگەی غازی کۆرمۆرەوە دروستبووە.
بڕیارەکان بەم شێوەیەن:
بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی (10 هەزار دینار) لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
لە بەرامبەر ئەو پارەیەدا، دەبێت خاوەن مۆلیدەکان (200 کاتژمێر) کارەبا بدەنە هاووڵاتییان.
ئەم بڕیارە بۆ ماوەی 20 رۆژە و تاوەکو رێکەوتی 1ـی نیسانی 2026 بەردەوام دەبێت.
وەک باسکراوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا کارەبای نیشتمانی چاکبووەوە و مۆلیدەکان کەمتر لە 200 کاتژمێر کاریان کرد، کاتژمێرە ماوەکان دەبنە قەرز لای خاوەن مۆلیدە و دەبێت لە مانگی داهاتوودا بۆ هاووڵاتییانی قەرەبوو بکاتەوە.
ئەنجوومەنەکە هۆشداری دەداتە خاوەن مۆلیدەکان کە هەرکەسێک پابەند نەبێت، رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.