"زیاتر لە 3000 موچەخۆری هەرێمی تێیدایە"

لە خورماتوو تا ئێستا هیچ ئامێرێکی ATM دانەنراوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەخورماتوو تائێستا هیچ ئامێرێکی ATM بۆ راکێشانی پارە دانەنراوە کە زیاتر لە سێ هەزار موچەخۆری هەرێمی لێیە و مانگانە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان ناچارن سەردانی گەرمیان یان روولە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بکەن.

ئارام هاشم بەرپرسی دەستەی ناوچە دابڕێنراوەکان بە 964ـی وت، “هۆکاری دانەنانی ئامێرەکانی ATM لەو ناوچانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەناوچەی گەرم هەژمار دەکرێن و لەڕووی ئەمنییەوە هیچ گەرەنتیەک بۆ پاراستنیان نییە”.

وتیشی، ئەوە وایکردوە فەرمانبەران و موچەخۆرانی ئەو ناوچانە ناچاربن مانگانە رێگایەکی دور ببڕن بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و لەوێ موچەکانیان وەربگرن.

بەقسەی ئارام هاشم، لە خورماتوو زیاتر لە سێ هەزار موچەخۆری هەرێم هەیە و زۆربەشیان کارتی هەژماری منـیان هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئامێرەکانی ATMـی کۆیەش کێشەیان هەیە

ئامێرەکانی ATMـی کۆیەش کێشەیان هەیە

لە خورماتوو ئەو نوسینگانەی کاری حەواڵە دەکەن دەستگیر د...

لە خورماتوو ئەو نوسینگانەی کاری حەواڵە دەکەن دەستگیر دەکرێن