"موڵک هەر دەکڕدرێ"
خاوەن نووسینگەیەک؛ کەلار سڕی کەسابەتی گەورەیە
964+
میلاد جەلال -گەرمیان
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاری کردووەتە سەر بازاڕی خانوبەرە لە گەرمیان، خاوەن نوسینگەیەکی زەوی و زار دەڵێت،کەلار بەشی خۆی کەسابەتی تیایە لەم بێ بازاڕیەش.
بەتایبەت موڵک، خەڵکانێک هەن حەز بە کڕینی دەکەن، جیاواز لە خانوو و دوکان کڕین، کە تارادەیەک لاواز بووە.
سابیر عەزیز، خاوەن نوسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی خان و زەویە لە کەلار بە 964ى وت،موشەک بە ئاسمانی گەرمیان دێت و دەچێت بازاڕی خانوبەرە لەچاو پێش شەڕەکە لاواز بووە، بەڵام کەلار جیاوازە لە شارەکانی دیکە.
لەم ھەفتەیە لەناو بازاڕی کەلار دوو دوکان فرۆشراوە نرخەکەی نزیکەی 400 ھەزار دۆلار بووە،سابیر عەزیز وای وت.
ئەو خاوەن نوسینگەیە و هاوپیشەکانیشی کۆکن لەسەر ئەوەی، پارە لە ناوچەی ئاشتییە، سابی عەزیز ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی پارەیان ھەیە لەم دۆخەدا زیاتر موڵک دەکڕن بۆ ئەوەی پارەکە بەکۆڵیانەوە نەبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا