رۆیتەرز:

هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ئەمڕۆ وەستا

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی کەرتی گواستنەوەوە زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە، ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی عێراق لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا وەستا.

ئەمڕۆ دووەم مووشەکی بالیستی ئاراستەی تورکیا کراوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، کە مووشەکەکە تێکشێکێندراوە و پارچەکانیشی لە شاری غازی عەنتاب کەوتووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆشدارییدایە ئێران، کە هێرش نەکاتە سەر تورکیا.

لەلایەکی دیکە ئەمریکا داوای لە دیپلۆماتکارەکانی کرد لە باشووری تورکیا (باکووری کوردستان) کە شوێنەکانیان جێبهێڵن، بە تایبەتی ئەوانەی کە سەرەکی نین لە کارەکانیان.

پێدەچێت وەستانی هەناردەی نەوتی کەرکوکیش بۆ تورکیا، هەر بەم هۆکارە و لە ترسی بۆردومانەکان بێت.