بەشێک لە ئاوارەبوووەکان لە رۆژئاوای کوردستان
یەکەم گەڕانەوەیە
سبەینێ 400 ماڵباتی ئاوارەبووی کورد دەگەڕێنەوە عەفرین
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەیی ئاسایش ناوخۆ، سیامەند عەفرین رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 9.3.2026، وەک یەکەم کاروانی گەڕانەوە، 400 ماڵباتی ئاوارەبووی کورد دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان لە عەفرین.
ئەو ماڵباتانەی دەگەڕێنەوە، سبەی لە حەسەکە کۆدەبنەوە. وەک ئەوە فەرماندە باسی دەکات، کارەکانیان بۆ ئەوەی سەرجەم ئاوارەبووەکانی کورد بگەڕێنەوە سەر ماڵ و کاری خۆیان.
گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە دوای لێکتێگەشتنی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی کاتی سوریایە، و پێشتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سەردانی عەفرینیان کرد.
رۆژی 18.3.2026ی ئەمساڵ، هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی، کە لە 20ی کانونی دوومی 2018دا بەبەکارهێنانی فڕۆکە و تانک و ئامێری پێشکەوتوی سەربازیی دەستیان بە هێرش و پەلامارەکانیان کرد بۆسەر ناوچەکە.
پاش 58 رۆژ لە بەرگریکردنی شەڕڤانان و خەڵکی ناوچەکە لە 18ی ئازاردا عەفرین لەلایەن تورکیاوە داگیرکرا و زۆرینەی خەڵکەکەشی ئاوارەبون، بەپێی ئامارەکان لەو کاتەوە زیاتر لە هەزار کەس لە عەفرین شەهیدبوون و نزیکەی 10 هەزار کەسیش لەسەر ماڵ و ژیانیان نەماون.