مام حاجییەک بۆ 964:
“لە ئێران شەڕە کەچی لێرە ئەزمە دروست بووە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
سەرەی وەرگرتنی غاز لە سلێمانی قەڕەباڵغە و مام حاجییەکیش دەڵێت، لە ئێران شەڕە، کەچی لێرە ئەزمە دروست بووە.
حەمەساڵح کەریم بەدیار بوتڵە غازەکەیدا وەستاوە و دەڵێت، “خەڵک هەیە بایی 10 هەزار و هەندێکیش بایی 12 و 15 هەزار دیناری تێدەکات، منیش کەمێکی تێدەکەم بەڵام پڕی ناکەم”.
“لە ئێران دونیا کاوڵ بووە، کەچی شت هەر وەکوو خۆی وایە، بەڵام لێرە ئەوە وەزعمانە و خودا باشی بکات”، مام ساڵح وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری