لەمێژە واى بەخۆیەوە نەبینیوە

بازاڕی نەوت دەتەقێتەوە؛ بەرمیلێک نەوت لەبن 93 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

جەنگەکە، رۆژێکى گەورە و کەم وێنەى بۆ نەوت دروستکردووە و یەک بەرمیل خاوى برێنت لەبن 93 دۆلارە.

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ دەستپێکى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نەوتی برێنت کە پێوەری سەرەکی نەوتی جیهانە، بە رێژەی 7.28% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 92 دۆلار و 62 سەنت.

هاوکات، نەوتى خاوى رۆژئاواى تێکساس، بازدانێکی گەورەی تۆمارکردووە و بە رێژەی 12.21% بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی 10 دۆلار زیادبوون، و نرخەکەی گەیشتووەتە 90 دۆلار و 90سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

شەپۆلەکە، غازى سروشتى و بەنزینیشى گرتووەتەوە، بەشێوەیەک غازی سروشتی بە رێژەی 6% و بەنزینیش بە رێژەی 2،83%بەرزبوونەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایە بە تایبەت لە نەوتى برێنت و تێکساس پەیوەستە بە رووداوەکانى ناوچەکە و سنوورداربوونى هاتووچۆى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووى هورمز.

لەناو کێڵگەی نەوتی رومێڵە لە باکوری بەسڕا درۆنێک کەوتە...

لەناو کێڵگەی نەوتی رومێڵە لە باکوری بەسڕا درۆنێک کەوتەخوارەوە