بە تەلەفۆن قسەیان کرد

نێچیرڤان بارزانی و سودانی داوای هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی دەکەن

964+

شۆڕش قادری

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دەکەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 6.3.2026 سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان و کاردانەوەکانیان بۆ عێراق قسەیان کردووە.

هەردوولا دژایەتی خۆیان بۆ هێرشانە راگەیاندووە کە دەکرێنە سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، نابێت خاکی عێراق بکرێتە شوێنی هەڵدانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، پاڵپشتیشیان بۆ هەموو رێوشوێنەکان دەربڕیوە کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە گرنگی رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی ئێستا کردووەتەوە لەڕێی یەکخستنی هەڵوێست و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

نێچیرڤان بارزانی و سودانی بۆ پرسەی رەئیسی دەچنە تاران

نێچیرڤان بارزانی و سودانی بۆ پرسەی رەئیسی دەچنە تاران

بارزانی و سودانی لە بارەی قەیران و ئاڵنگارییەكان كۆبوو...

بارزانی و سودانی لە بارەی قەیران و ئاڵنگارییەكان كۆبوونەوە