كێڵگەی غازی كۆرمۆر لەسنووری قەزای چەمچەماڵ
كۆمپانیای دانە غاز:
راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بەردەوام دەبێت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای دانە غاز راگرتنی کاتیی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە 28ی شوباتەوە راگەیاند، وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەبەر رۆشنایی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هاوکات ئامادەیی کارکردنی لە دامەزراوەکاندا پاراست.
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆمپانیاكه بینیویه‌تی، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەنگاوە بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، پرۆسەی چۆڵکردنی دامەزراوەکه‌ی بەپێی رێکارەکانی کارکردنی دامەزراو ئەنجامداوە، لە هەمان کاتدا ئامادەیی کارکردنی پاراستووە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکاری تەکنیکی و رێگەدان بە دەستپێکردنەوەی به‌رهه‌مهێنانی گونجاو بە زووترین کات، کە بارودۆخ رێگەیان پێبدات.
کۆمپانیاکە بەردەوامی هەماهەنگی وردی خۆی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردەوە بە ئاگادارکردنەوەی بازاڕ لە هەر پێشهاتێکی بەرچاو لە کاتی خۆیدا، بەپێی بەرزترین ستانداردەکانی شەفافیەت و ئاشکراکردن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه و ده‌ستپێكی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی، كه كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌رهه‌مهێنانی غازی راگرتووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، كه وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به غازی كۆرمۆر كارده‌كه‌ن.