"شۆک بووین بە دەنگی کەوتنی تەنەکە"

لە ماڵێکی دیکەی گەڕەکی 32 ی پاڕک کەسێک بریندارە و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

لەوکاتەی تەنە نامۆکە لە نزیک ماڵیان کەوتووەتە خوارەوە ئەو لەدەرەوەی ماڵ بووە و خەریکی وەرگرتنی پۆستێک بووە کە بۆی هاتبوو، بەڵام بەهۆی تەنەکە بریندار دەبێت و ئێستا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەمە، حاڵەتێکی دیکەی کەوتنەخوارەوەی پارچە تەنێکی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنانە بووە کە ئەمشەو کراونەتە سەر هەولێر و تیایدا گەڕەکی 32 ی پاڕک چەند پارچەیەکی بەرکەوتووە.

وریا نەسرەدین، برای کەسە بریندارەکە بە 964 ی وت، براکەی رانێکی بە سەختی بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوایان کردووە.

وتیشی “قسەم لەگەڵی کردووە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن