ساڵیادی راپەڕینە
سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
964+
فەرهاد حەسەن
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمییە.
بەپێی رۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە 5.3.2026، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت و بۆنەکەش ساڵیادی راپەڕینە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کارکردن لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان وەک هەمیشە و بەپێی خشتەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.