دەزگای مین بۆ هاوڵاتیان:

“لەهەر شوێنێک تەنی نامۆتان بینی لێی دووربکەونەوە”

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی ئەو بارودۆخە جەنگییەی لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت و هەرێمی کوردستانیش چەند جارێک پڕوشکی ئاگری جەنگەکەی بەرکەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەکنیکی دەزگای مین لە هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە هەر شوێنێک تەنی نامۆیان بینی، لێی دووربکەونەوە.

بەپێی ئەو پەیامەی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان لە شێوەی پۆستەرێک بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت “بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە لە بوونی هەر تەنێکی نامۆ یاخود هەر پارچە تەقەمەنییەک کە کەوتووەتە سەر زەوی، تکایە لێی نزیک مەبەوە، دەستکاری مەکە، بەڵکو راستەوخۆ لایەنە پەیوەندیداری لێ ئاگادار بکەوە”.

داواشی لێکردوون لەکاتی بینینی هەر تەنێکی نامۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 182 بکەن و تیمەکانیان دەگەنە شوێنی مەبەست.

دەزگای مین ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی و دیماینەری وەرگر...

دەزگای مین ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی و دیماینەری وەرگرت