وەزیری جەنگی ئەمەریکا پیت هێگسێس
"نیازی دانوستانیان نەبوو"
وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕتر دەکەینەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێ، بەبێ ئەوەی هێرش بکەنە سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی ئێران، هێرشەکانیان لە داهاتوودا بۆ سەر رژێمی ئەو وڵاتە جڕتر دەکەنەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و ئەمڕۆ جوارشەممە رایگەیاند، ئێمە دامەزراوە مەدەنییەکانی ئێران ناکەینە ئامانج و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی قوتابخانە دەکەین، کە ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا کوژراون و برینداربوون.
وەزیری جەنگ لەبارەی ئامادەیی ئێران بۆ دانوستانی ئەتۆمی وتی، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران هیچ نیازی دانوستان لەسەر پرسی ئەتۆمی نەبووە.
لەبارەی کۆنتڕپڵی ئاسمانی و ئاوی وڵاتەکە، پیت وتی، ئێمە کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێران و ئاوەکانی ئێران دەکەین بەبێ ئەوەی هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەسەر زەوی جێگیر بکەین.
وا پێنج رۆژە، جەنگی ئاسمانی و هێرش لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران بەردەوامی هەیە، جگە لە ناوچە و بنکەکانی یەکتر، وڵاتان و بەرژوەندییەکانی هەردولایەنی شەڕ روبەڕوی هێرش بوونەتەوە.