بزانە زەویت بۆ دەرچووە؟

تیروپشکی 6 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر کرا؛ ناوەکان لە 964 ببینە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، تیروپشک بۆ قۆناغی شەشەمی دابەشکردنی زەوی کرا و ناوی ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا بوو کە ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچووە.

کورتەی تیروپشکەکەی ئەمڕۆ:

زیاتر لە 6,000 پارچە زەوی لە کەرتی “گردعارەق” تیروپشکیان بۆ کرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند، تا ئێستا 38,000 فەرمانبەر لە هەولێر زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکە بۆ سەرجەم ئەو 82,000 فەرمانبەرەی ناویان گەڕاوەتەوە، بەردەوام دەبێت.

پێشتر لە کەرتەکانی (ئاشۆکان، دارەبەن، سەیدان، خەرابەدراو، گردەچاڵ، بەرحوشتر و جەژنیکان) زەوی دابەش کرابوو.

ئەم پڕۆسەیە جێبەجێکردنی بڕیارێکی ساڵی 2024ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ سوودمەندبوونی فەرمانبەران و خانەنشینان لە وەرگرتنی زەوی.

لیستی ناوەکان:

لە رێگەی 964ەوە دەتوانیت ناوی ئەو فەرمانبەرانە ببینی کە لە تیروپشکەکەی ئەمڕۆدا زەوییان بۆ دەرچووە:

بۆ بینینی لیستى ناوەکان کلیک لێرە بکە

لیستى ناوى ئەو فەرمانبەرانەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر ناوی...

لیستى ناوى ئەو فەرمانبەرانەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر ناویان بۆ وەرگرتنى زەوى دەرچوو