"ئەزمە دروست مەکەن و کێشەمان نییە"
لە چەند بەنزینخانەیەک قەرەباڵغی دروستبووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لەگەڵ هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی قەرەباڵغی دروستبوو و هاوڵاتیان و شۆفێران چوونەسەرەوە، بەڵام وتەبێژی سووتەمەنی شارەکە دەڵێت، هیچ کێشەیەکیان نییە و پێویست ناکات هاوڵاتیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ ببن.
هاوکات نوێنەری کارگەکانی غازیش دەڵێت، تاوەکو سبەینێ بۆیان دەرناکەوێ کە ئاخۆ کەموکوڕیان دەبێت یان نە.
کاربەدەستانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، خەمی کەمی سووتەمنیان نەبێ و پێویست ناکات، ئەزمە و قەرەباڵغی دروست بکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری