تێکشکێندران

دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە هەولێر بیسترا

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز و یەک لەدوای یەک لە هەولێر بیسترا، دژە تیرۆرى کوردستانیش دەڵێت: ژمارەیەک موشەک و درۆن تێکشکێندراون.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، کاتژمێر 13:25، هێزەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە.

بەڵام لە دواى ئەم راگەیەندراوە و لە کاتژمێر 2:40 بۆ 2:45 خولەک، جارێکى تر دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە هەولێر هەستیپێکرا.

زیاتر دێت…