سپاردەى خاککرا

لە تەنیشت عەباس کەمەندی؛ سنە ماڵئاوایی لە یەدوڵا محەمەدی کرد

964+
وریا فەتاح

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان، رۆشنبیران و خەڵکی شاری سنە، تەرمی هونەرمەندی دیاری شێوەزاری ئەردەڵانی “یەدوڵا محەمەدی” بەخاک سپێردرا.
مەراسیمەکە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی بەڕێوەچوو، تێیدا بە شکۆوە ماڵئاوایی لەو هونەرمەندە کرا و لە “پارچەی هونەرمەندان” لە تەنیشت ئارامگەی هونەرمەندی گەورە “عەباس کەمەندی” نێژرا.
یەدوڵا محەمەدی، کە خاوەنی نزیکەی 80 گۆرانی و 35 ساڵ خزمەتی هونەری بوو، دوای 12 ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی دڵ، بەیانیی دوێنێ پێنجشەممە (26.2.2026) لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سبەینێ؛ یەدوڵا محەمەدی لە تەنیشت

سبەینێ؛ یەدوڵا محەمەدی لە تەنیشت "کەمەندی" دەنێژرێت