تابلۆی نوێترین كارى قیڕتاوكردن له هیران... فۆتۆ: 964+
دواى 12 ساڵ هیران قیڕتاوكردنى بۆ گه‌ڕایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 12 ساڵ، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی قیڕتاوكردن له سنوورى ناحیه‌ى هیران جێبه‌جێ نه‌كراوه، له ئێستادا به قیڕتاوكردنى شه‌قامی ناو باخچان پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سنووره‌كه‌ی و شاره‌وانیی هیرانیش ده‌ڵێت، زیاتر له 485 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دوایین پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردن له‌سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه له ساڵى 2011 بوو، كاتێك رێگا‌ى سه‌ره‌كى هیران – هیزۆپ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه قیڕتاوكرا، كه رێگا‌یه‌كی سه‌ره‌كییه و شه‌قڵاوه و سلێمانى به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
نه‌ریمان محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى هیران، به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه برٍیارى قیڕتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكی هیران ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆى زستان و بارانبارینه‌وه ده‌ستپێكردنى كاره‌كانیان راگرتبوو، له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
وتیشی “پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه 485 ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له رۆژی ده‌ستپێكردنییه‌وه پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاى به‌ڵێنده‌ر له‌ماوه‌ى 210 رۆژى ته‌قویمى ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت.
ناحیەی هیران سەر بە قەزای شەقڵاوەیە و 21 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، دەكه‌وێتە بناری چیای سەفین، 18 گوند له سنووره‌كه‌یدا هه‌یه و ژمارەى دانیشتوانیشی نزیكه‌ى نۆ هه‌زار كه‌سه.
