سوپای پاسداران: هەشت ئەندامی تۆڕێکی سیخوڕیمان دەستگیر کرد و سێ کەسیشیان کوژران – وێنە؛ میدیای ئێران
سوپای پاسداران:
“هەشت ئەندامی تۆڕێکی سیخوڕی دەستگیر کران؛ سێ کەسیشیان کوژران”
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، هەشت ئەندامی تۆڕێکی سیخوڕیان دەستگیر کردووە و سێ کەسیشیان لێ کوشتوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، لە سنوورەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران و لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، هەشت ئەندامی تۆڕێکی تیرۆریستی و سەربە دەزگا سیخوڕییەکانی وڵاتانی بیانی دەستگیر کراون و سێ کەسی دیکەشیان کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گروپە بەهاوکاری ئیتلاعاتی سیستان و بەلوچستان و هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراون، لە لێکۆڵینەوکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لە پاییزی رابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی سەر رێگای نێوان فەرەج – کرمان، کە تیایدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و کەسێکی مەدەنی کوژران.