سەرۆكی ئەركانی سوپا وریایە

دۆناڵد ترەمپ هێشتا پێداگیری لەسەر دانوستان لەگەڵ ئێران دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا ئاشكرای كرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێداگری لەسەر دانوستانی زیاتر لەگەڵ ئێران دەكات.

ماڵپەڕەكە ئەمڕۆ دووشەممە 23.2.2026 لە زاری سەرچاوەکانییەوە رایگەیاندووە، ترەمپ ویتکۆف و جارید کوشنەری راسپاردووە بەردەوام بن لە دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی هەموو رێگاکان.

ئێران و ئەمریکا رێککەوتن درێژە بە دانوستانەکانیان بدە...

ئێران و ئەمریکا رێککەوتن درێژە بە دانوستانەکانیان بدەن

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا زۆرتر وریایە سەبارەت بە ئێران، بە پێچەوانەی حەماسی زۆری بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی ڤەنزوێلا.

ئاکسیۆس هەروەها لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ تیمێکی بچووکی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئێران بكەن و ئەو بژارانە بخەنەڕوو، کە بیری لێدەكەنەوە و دەتوانن پشتی پێ ببەستن.

بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانی ئەمریكا و ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی لە ژنێڤ بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی دوو گەڕی پێشوو لە عومان و ژنێڤ بە ناوبژیوانیی عومانییەكان بەڕێوەچوو.

دۆناڵد تره‌مپ: یان له‌گه‌ڵ ئێران رێكده‌كه‌وین یان ر...

دۆناڵد تره‌مپ: یان له‌گه‌ڵ ئێران رێكده‌كه‌وین یان رێوشوێنی توند ده‌گرینه‌به‌ر