كارەباییە و تۆماریش ناکرێت
ماتۆڕسكیلێک هاتووەته بازاڕی كوردستان له دزینی ئاگادارت دەكاتەوە
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
ماتۆڕسكیلێكی نوێ هاتووەتە بازاڕی كوردستان، كه به شێوازێكی تایبه‌ت دروست كراوه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێوه‌یه و له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه‌ت په‌یوه‌ست ده‌كرێ، به‌مه‌ش واده‌كات به ئاسانی نه‌دزرێت.
موبین موشیر – فرۆشیاری ماتۆڕسكیل له بازاڕی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، ماتۆڕسكیله‌كه تابلۆی ناوێ و تۆمار ناكرێت، هه‌روه‌ها دۆستی ژینگەیە و به كاره‌با كار ده‌كات و به‌شێكیشی به وزه‌ی خۆر خۆی بارگاوی ده‌كاته‌وه.
وتیشی، ماتۆڕه‌كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، تا خێرایی 80ی ئۆتۆمبێل ده‌ڕوات، مه‌كینه‌كه‌ی له خوار 130یه و به‌مه‌ش تۆمار ناكرێت و كێشه‌ی نییه، به‌ڵكو به سۆكته‌ر و پایسكلی شه‌حن هه‌ژمار ده‌كرێت.
موبین موشیر ده‌ڵێت، كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گیشی هه‌یه و نرخه‌كه‌شی گونجاوه، یه‌ك ساڵیش زه‌مانی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا