بەسەرخۆشی لە هاوڵاتییەکی دا و هەڵات، پۆلیس دەستگیری کرد – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
رووداوەکە لە سلێمانی بووە
بەسەرخۆشی لە هاوڵاتییەکی دا و هەڵات؛ پۆلیس دەستگیری کرد
964+
شۆڕش قادری
ئەو شۆفێرەی بە سەرخۆشی و بە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، لە هاوڵاتییەکی دا و هەڵات، دەستگیر کرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، “درەنگانی شەوی رابردوو نزیك كاتژمێر یەكی شەو، هاوڵاتییەك لەكاتی پەڕینەوەیدا لەشەقامی بازنەیی مەلیك محمود، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كراونی بێ سەرەتا، لێی دەدات و هەڵدێت “.
دوای ئەو رووداوە، کاتێک پۆلیسی فریاكەوتنی 104 لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانیان شوێن ئۆتۆمبێلەکە دەكەون و دەتوانن شۆفێرەکەی دەستگیری بكەن و رادەستی بنكەی پۆلیسی سەرچناری بكەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، شۆفێرەكەی بەناوی (ئ.ئ.م) لەدایكبووی ساڵی (1984 ) لەژێر كاریگەری ماددە کحولییەکاندا بووە، لە ئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە کراوەتەوە و تۆمەتبار بەپێی مادەی (23) لەیاسای هاتوچۆ راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.