پەیوەندیان بە تەقەکردنەکەی نەخۆشخانەی شار هەیە 

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد 

964+

توانا نەقی

سێ‌ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار  لە سلێمانی لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانە بۆ سەردانینەخۆش رۆشتوون و یەکێکیان بە درۆ خۆیکردووەتە پزیشک و یەکێکیان مەی خواردووتەوە و بۆیە شەڕوو ئاڵۆزی دروستبووە کە پۆلیسەکان نەیانهێشتەوە بە پێی رێنمایی بچنە ژوورەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی ئاڵۆزی دروست دەبێت یەکێک لەو کەسانە چەکی پۆلیسێک دەڕفێنێت و تەقە دەکات و هەڵدەدێت.

ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (س ، س) لەدایكبووی 1969 (ب ، س ، س) لە دایكبووی 2006 (ب، س، س) لەدایكبووی 2004 بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 31/405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

تەقەکەرەکەی بەردەم نەخۆشخانەی شار دەستگیر کرا 

تەقەکەرەکەی بەردەم نەخۆشخانەی شار دەستگیر کرا