فڕۆکەوانیی عێراقی بڕیاریدا

بۆ جەژن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە گەشت دەکەن

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەفەرمی رایگەیاند، پێش جەژنی رەمەزان و نەورۆز، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگۆڕێت بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.

نزیكەی هەشت مانگە، لەلایەن دامەزراوەكەوە لەرێگەی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقەوە هەوڵی گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەكە دەدرێت و وەكو وەفایەك بۆ رۆڵ و پێگەی مام جەلال، دامەزراوەكە بڕیاری گۆڕینی ناوەكەی داوە.

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە 964ـی وت، “دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق بەفەرمی بڕیاریداوە، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لەبری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جێگیر بكرێت، بڕیارەكە لەچوارچێوەی بڵاوكراوەی زانیارییەكانی فڕۆكەوانی (AIP Amendment) دەرچووە.”

وتیشی، بڕیاری گۆڕینی ناوەكە لە 19.3.2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ناوە نوێیەكە لەسەرجەم نوسراوە فەرمییەكان، نەخشە، گەشتە ئاسمانییەكان و بەڵگەنامە پەسەندكراوە پەیوەندیدارەكاندا جێگیر دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم رێكارە لەچوارچێوەی ئەو نوێكارییە فەرمیانەدایە، كە لەكەرتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق دا پەسەند كراون، كە هەمواركردنی كۆد، نیشانە و زانیارییە تەكنیكییەكانی پەیوەست بە فڕۆكەخانەكە دەگرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ مام جەلال کاردانەوە...

گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ مام جەلال کاردانەوەی لێکەوتەوە