چوارقوڕنە

بەم رەمەزانە دوو کارگەی شیرینی داخران

توانا نەقی

مانگی رەمەزانە و شیرینی رەواجێکی باشی هەیە لیژنەکانی قایمقامیەتیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو شیرینیخانانەی کە پابەندی رێنماییەکان نابن و لە چوارقورنە شیرینیخانەیەکیان داخستووە.

قایمقامیەتی قەزای رانییە بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانیانەوە بەردەوامن لە بەسەر کردنەوەی شیرینی خانەکان و پێدانی رێنمایی پێیان بۆ ئەم مانگی رەمەزانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کارگەی درووستکردنی شیرینی لاوی داخراوە بەهۆی پاکڕانەگرتنی کارگە و دووبارە بە کارهێنانەوەی رۆن و کۆن بوونی پێداویستی ئامادەکردنی شیرینی.

هەروەها کارگەی شیرینی سۆز داخرا بەهۆی هەڵگرتنی رۆنی سووتاو بۆ رۆژی دووەم و کۆن بوونی پێداویستیەکانی ئامادەکردنی شیرینی و بایەخنەدان بە پاکڕاگرتنی ناو کارگە.

قایمقامیەتی رانیە دەشڵێت، لە هەرکوێ سەرپێچیتان بینی بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708593000