"زیاتر لە 1600 ماڵ سوودمەند دەبن"
هاوکارییەکانی خورماتوو لە قامیشلۆ دابەش دەکرێن
964+
سیروان خورشید – قامیشلۆ
چەند رۆژێکە هاوکارییەکانی کەمپەینی خورماتوو گەیەنراونەتە رۆژئاوای کوردستان و ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ بەسەر خەڵکی هەژار و ئاوارەدا دابەش کران.
هێمن بەرزان سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە بە 964ـی وت، “تەنیا کەمپەینە کە تەنیا بە پارە بەشداریکردووە لە هاوکاریکردنی خەڵکی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان و زیاتر لە 1600 ماڵ لێی سوودمەنەد دەبن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە بەسەر ئاوارەکانی حەلەب و کۆبانێ و دەورووبەری عەفرین دابەش دەکرێت و بەشێوەی کۆد و سیستەمێکی زۆر باش دابەشی دەکەن، هەر ماڵەی 50 دۆلاری پێدەدرێت.
ئەو هاوکارییە مادییانەی لە قەزای خورماتوو کۆکرایەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 80 هەزار دۆلار بووە و بەشێوەی کاش دەدرێت بە خەڵکی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری