سکاڵایان کردووە

35 ملیۆن دۆلارى سامانەکەى ئیپستین دەدرێت بە قوربانییەکان

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرانی سامانی جێفری ئیپستین ملیاردێری کۆچکردوو و تاوانباری سێکسی، رازی بوون بڕی 35 ملیۆن دۆلار بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە سکاڵایەکی بە کۆمەڵ کە لەلایەن قوربانییەکانەوە تۆمار کرابوو.

بەپێى بەڵگەنامەکانى دادگا، ئەم 35 ملیۆن دۆلارە بۆ چارەسەرکردنی سکاڵایەکە کە تێیدا دوو لە راوێژکارەکانی ئیپستین تۆمەتبار کرابوون بەوەی “هاوکاری و ئاسانکارییان کردووە” بۆ ئیپستین تا بازرگانی سێکسی بە کچانی گەنج و نەوجەوانەوە بکات.

کۆمپانیای پارێزەرایەتی (Boies Schiller Flexner) کە نوێنەرایەتی قوربانییەکان دەکات، ئەمڕۆ لە دادگای فیدراڵی مانهاتن وردەکاریی رێککەوتنەکەی خستووەتەڕوو.

وەک ئەوەى ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە، ئەم رێککەوتنە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دادی ئەمریکا کۆمەڵێک وێنە و بەڵگەنامەی نوێی لەسەر دۆسیەکانی ئیپستین بڵاوکردەوە، کە بەشێک بوون لە لێکۆڵینەوەکان لەو ملیاردێرە.

جێفری ئیپستین کە تۆمەتباربوو بە دروستکردنی تۆڕێکی بەرفراوانی بازرگانی سێکسی، لە ساڵی 2019 لە زینداندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەڵام سکاڵاکان لەسەر سامانەکەی و هاوکارانی (وەک بانکەکان و راوێژکارانی) بەردەوامن.

بەشی یەكەمی بەڵگەنامەكانی كەیسی جێفری ئیپستن بڵاوكران...

بەشی یەكەمی بەڵگەنامەكانی كەیسی جێفری ئیپستن بڵاوكرانەوە