عێراق چارى ناچارە

ئێران غازى لەسەر عێراق گرتەوە؛ 5500 مێگاوات کارەبا کەمییکرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی راوەستانی تەواوەتى غازی ئێرانەوە بەشێکی زۆری وزەی کارەبایان لەدەستداوە، بۆ رزگارکردنی هاوینی 2026ـیش شاندێک دەنێرنە تاران.

وردەکارییەکان لە زاری ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا:

ئێستا هەناردەی غازی ئێران “بە تەواوی” راوەستاوە، بەو هۆیەوە 5500 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەمیکردووە.

ئەو کەمبوونی وزەیە کاریگەریی راستەوخۆی کردووەتە سەر بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام بەهۆی فێنکیی کەشوهەوا لە ئێستادا، دۆخەکە تاڕادەیەک کۆنترۆڵ کراوە و هاووڵاتیان هەستی پێ ناکەن، مەترسییەکە بۆ کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە.

بەمزووانە وەفدێکی فەرمی دەچێتە ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دابینکردنی غاز و زانینی ئەو بڕەی بۆ هاوین پێیان دەدەن.

کارکردن لە پڕۆژەی سەکۆی غازی شل لە بەندەری “خور زوبەیر” بەردەوامە و بڕیارە سەرەتای مانگی حوزەیران (مانگی 6) تەواو ببێت.

ئەو سەکۆیە رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز دابین دەکات، کە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی 3500 بۆ 4000 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕەکە.

هەماهەنگی کراوە بۆ ئەوەی غازی ناوخۆ بۆ وێستگەی بەسمایە و هەندێک وێستگەی باشوور دابین بکرێت، هەروەها (کاز ئۆیل) وەک سووتەمەنیی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی دیکە بەکار دەهێنرێت.

پاڵپشتییه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌شداربووانى پڕۆژەى روون...

پاڵپشتییه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌شداربووانى پڕۆژەى رووناکى نه‌ما