بۆ مادەى هۆشبەر

هێزێکى عێراقى لەناو خاکى سوریا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، مەفرەزەیەکی تایبەتی ئەوان چوونەتە ناو خاکی سوریا و لە پارێزگای حومس، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرتووە و دوو بازرگانی نێودەوڵەتیشیان دەستگیرکردووە.

وەک ئەوەى وەزارەتەکە ئاشکراى کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی هەواڵگری لە نێوان عێراق و سوریا بووە و مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق چوونەتە پارێزگای حومس و لەوێ لەگەڵ لایەنی سوری پلانەکەیان جێبەجێ کردووە.

بەپێى راگەیەندراوەکە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو بازرگانی گەورە کە ئەندامی تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتین، دەستگیرکراون و 400 هەزار دەنکە حەپ لە جۆرى کاپتاگۆن، دەستیان بەسەرداگیراوە.

زیاتر لە یەک تۆن حەبى کەپتاگۆن دەستى بەسەرداگیرا

زیاتر لە یەک تۆن حەبى کەپتاگۆن دەستى بەسەرداگیرا