باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس
به‌نیازی چی بوون؟
هێرشێكی چه‌كداری له واشنتن شكستی پێكهێنرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ لە واشنتۆن پووچەڵ کردووەتەوە.
مایکل سولیڤان، سەرۆکی پۆلیسی كاپتۆڵ، كه باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئەمەریکایه، رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 18 ساڵان بە هەڵگرتنی تفەنگێکی پڕ فیشه‌ك بەرەو باڵەخانەی كاپیتۆڵ رایکردووە، پێش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ هیچ رووداوێك دەستگیر بکرێت.
گەنجەکە چاکەتێکی سەربازی له‌به‌ره و دەستکێشی لەده‌ستدایه، پۆلیسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، تا ئێستا هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی روون نییە، هەروەها پشتڕاستیان کردەوە کە کڵاو و دەمامکی غازی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا هەبووە.
سولیڤان ئاماژەی بەوە کردووە، گەنجەکە دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەڕۆ بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدسی سپی گەیشتووە و لە نزیک کاپیتوڵ وەستاوە، پاشان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بەرەو بیناکە رایکردووه، پێش ئەوەی پۆلیس فەرمانی پێبدات چەکەکەی دابنێت، ئەویش چه‌كه‌كه‌ی داناوه.