خەلیفان و جیهان یەکسان بوون

964+
ئاکام غەفوور – خەلیفان

لە پاڵاوتنی یانەکان بۆ خولی پلە دووی کوردستان، یاری نێوان هەریەک لە خەلیفان و جیهان بە یەکسانبوون کۆتایی پێهات.

ئەوە یەکەم یاری خەلیفان بوو لە پاڵاوتنەکاندا کە لە یاریگای خۆی یاری بکات.

شوان عەبدوڵا راهێنەری یانەی خەلیفان بە 964ی وت، “هەموو کاتێک یەکەم یاری قورسە بۆ هەموو یانەیەک، بەڵام ئێمە ئانجمان ئەوە بوو یاریەکە ببەینەوە، ئێمە توانیمان باشتر یاریبکەین، بەڵام سەرکەوتوو نەبوین لە تۆمار کردنی گۆڵ، لە یاریەکانی داهاتوو قەرەبووی دەکەینەوە”.

لە لایەکی تر، عەبدولخالق وەلی راهێنەری یانەی جیهان بە 964ی وت، “یانەی خەلیفان یانەیەکی بەهێزە، نەمانتوانی یاریەکە ببەینەوە، یاریزانە هێرشبەرەکان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و چەند هەلێکی ئاسانمان لەدەستدا”.

یانەی خەلیفان و جیهان لە پارێزگای هەولێر لە کۆمەڵەی دووەمن، شانبەشانی یانەکانی هەریر و سنوور و پەروەردە.

یاریەکانی پاڵاوتنەکە بە یەک قۆناغ یەکلایی دەبێتەوە، لە هەر گروپێک یەکەمی گروپەکە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.