دوای پێنج رۆژ لە داخستنی

رێگای شاخی قەرەسرد بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

964+

ژێوار خدر

رێگای شاخی قەرەسرد کە ئیدارەی راپەڕین بە قەزای دوکان و سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە و مەترسی هەرەسهێنانی تاشەبەردەکان لەسەر رێگاکە کۆتایی هات، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەهۆی کارکردنی تیمەکان و لابردنی پارچە شاخە مەترسیدارەکانەوە داخرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بنگرد ئاشکرای کردووە کە تیمەکانی رێگاوبانی راپەڕین کارەکانیان لەسەر شاخەکە تەواو کردووە و ئەو بەشە مەترسیدارانەیان لاداوە کە مەترسی کەوتنیان هەبوو، ئێستا هاتوچۆ لە رێگاکە ئاسایی بووەتەوە و شۆفێران دەتوانن بە سەلامەتی رێگەکە بەکاربهێنن، چونکە هەموو ئەو بەردانەی مەترسی بوون بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان بە تەواوی خاپوور کراون و لادراون.

ئەم رێگایە لە رۆژی پێنجشەممە 12.2.2026، بەهۆی باران و بەفری زۆر و هەرەسهێنانی بەشێک لە شاخەکە بەڕووی هاتوچۆدا داخرابوو، داخستنی رێگاکە لەسەر هۆشداری قایمقامیەتی دوکان و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی رانیە بوو، چونکە رێگایەکی ستراتیژییە و پشدەر و مەرگە و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین بە دوکان و سلێمانییەوە دەبەستێتەوە و داڕمانی تاشەبەردەکان مەترسی کارەساتی گەورەی لێ دەکرا.

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ خۆتان لە رێگەى قەرەسرد مەدەن

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ خۆتان لە رێگەى قەرەسرد مەدەن