کێشەی بازگەی باوەمەحمود بەردەوامە و بەرهەمەکانیان بۆ ساغ ناکرێتەوە

کاسبکارانی عەلوەی کەلار حاڵیان شڕە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بازگەی باوەمەحمود بووە بە مۆتەکەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار، نزیکەی دوو مانگە بازگەکە بەرووی کاسبکاران داخراوە و رێگا نادرێت ھیچ بەرھەمێکی هەرێمی کوردستان بچێتە ناوچەکانی خوارووی عێراق، کاسبکارێکیش دەڵێت،”ئامانجیان لاوازکردنی مەرزی پەروێزخان و مەرزەکانی کوردستانە”.

کاروان ئەبوبەکر، کاسبکارێکی عەلوەی کەلارە بە 964ـى وت،”تەواو بێ ئیش بووین بەرھەمەکانمان بۆ ساغنابێتەوە، پێشتر لە مەرزی پەروێزخان رۆژی چوار بۆ پێنج بارمان ھێناوە ئێستا یەک بار ئەھێنین چاوەڕێ دەکەین بزانین کەی دەیفرۆشین تا بارێکیتر بھێنین”.

“بەرھەمی ناوچەکانی خوارووی عێراق دێتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەرھەمی جوتیارانی کەلار و کوردستان رێگەی پێنادرێت ببرێتە ئەوێ” کاروان ئەبوبەکر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئاوا بڕوات داهاتی مەرزی پەروێزخان %80 کەمدەکات و ئەوانیش ناتوانین بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کاسبکارانی عەلوەی کەلار دیسان لەبەردەم بازگەی باوەمەح...

کاسبکارانی عەلوەی کەلار دیسان لەبەردەم بازگەی باوەمەحمود گردبوونەوە