هەریر

منداڵێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16.2.2025 لە گوندی سیساوەی سەر بە قەزای هەریر، منداڵێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا.

منداڵەکە کوڕە و تەمەنی پێنج ساڵانە و منداڵه‌كه‌ له‌ خانەوادەیەکی بە نەتەوە عەرەبه‌، پێده‌چێت بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە سنوورەکە کردووە، لە یەکێک لە مەزرەعەکانی گوندەکە لە حەوزی ئاودا خنکاوە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە، زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، تا گەیەندراوە بە نەخۆشخانەی هەریر، گیانی لەدەستدا بوو،  ئێستاش تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ هەولێر بە مەبەستی توێکاری.

وەک باسی دەکات، تائێستا روون نییە رووداوەکە چۆن بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە کەلار منداڵێک خنکا

لە کەلار منداڵێک خنکا