گەورەترین چەپکەگوڵ 300 چڵە
سبەینێ ڤالانتاینە و گوڵفرۆشەکان بازاڕیان دەبووژێتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سبەینێ ڤالانتایینەو “رۆژی جیهانی عاشقان” و دوکانەکانی گوڵفرۆشیش بەم بۆنەیەوە ئاوەدانیان تێکەوتووە، گوڵفرۆشێکیش دەڵێت “قەرانی دارایی کاریگەری لەسەر کاری ئێمەش کردووە”.
شاد رزگار، خاوەن دوکانی گوڵفرۆشی “گوڵی پاشا” لە سلێمانی بە 964ی وت، ئەگەرچی قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر ئەوانیش هەیە بەڵام دەڵێت “ئێمە کڕیاری خۆمان هەن و قەیرانەکە لەسەر ئێمە کەمترە”.
وتیشی “بۆ ئەمساڵی ڤالانتاین گرانترین چەپکە گوڵ کە دروستیان کردووە بایی 750 هەزار دینارە کە بریتییە لە 250 چڵ گوڵ لە جۆری رۆزی سوور”.
بۆ سبەینێش دوو چەپکی دیکە دروستدەکەن کە یەکێکیان بەهەمان شێوە 250 چڵ بەڵام ئحەوەی دووەمیان 300 چڵە و دەشڵێت “بەڵام ساڵی پار چەپکێکی 600 چڵیمان دروستکرد کە نرخەکەی نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار دینار بوو”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن