ئاسایشی هەولێر:

تیکتۆکچی عەلی مام بەکر دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تیکتۆکچی عەلی مام بەکری راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیکتۆکچی (عەلی مام بەکر) بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تێکدانی بەها کومەڵاتییەکان دەستگیر کراوە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆکانی ئەو تیکتۆکچییە ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکاری دەستگیر کردنی.