ناته‌نیاهۆ و ویتكۆف كۆبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه
ورده‌كاری گفتوگۆییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا خرایه ده‌ستی ناته‌نیاهۆ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کوشنەر، زاوا و راوێژكاری دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لە واشنتۆن بنیامین ناته‌نیاهۆیان لەبارەی یەکەمین خولی دانوستان لەگەڵ ئێران کە هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو، ئاگادار کردەوە.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ناته‌نیاهۆ لەگەڵ گەیشتن بە واشنتۆن دەستبەجێ لەگەڵ ویتکۆف و کوشنەر سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتووێژی کردووە.
سەردانەکەی ناته‌نیاهۆ بۆ واشنتن لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزی لەسەر کردەوەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوا دروست بووە و هاوکاتە لەگەڵ دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی.
هاوكات ئه‌مڕۆ بڕیاره سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه، چاوەڕوانیش دەکرێت تایبەت بە پرسە ئەمنیی و ناوچەییەکان گفتوگۆ بكه‌ن، بە پلەی یەکەمیش ئێران و پێشهاتەکانی ناوچە فەڵەستینییەکان.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بڵاوی کرده‌وه، ناته‌نیاهۆ به‌نیازه لەگەڵ ترامپ، بژاره سەربازییەكان دژی ئێران تاوتوێ بکات، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ شکستی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران.
سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەداوه، ناته‌نیاهۆ زانیاریی هەواڵگری نوێ سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی ئێران و بە تایبەتی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران پێشکەش بە ترەمپ دەکات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر سنووردارکردنی مووشەکی بالیستیک و پاڵپشتی تاران بۆ بریکارەکانی بۆ ئەوەی بخرێتە ناو هەر رێککەوتنێکەوە.
رۆژی سێشەممە، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران عەلی لاریجانی، ئەمریکای لە بەرامبەر ئەوەی بە رۆڵی تێکدەرانەی ئیسرائیل لە رەوتی دانوستانە ئەتۆمییەکان وەسفی کرد، هۆشداری دا و داوای لە ئەمریکییەکان کرد وریا بن و رێگە نەدەن ناته‌نیاهۆ کاریگەری لەسەر چوارچێوەی ئەم دانوستانانە هەبێت.