"ئینتیمای یەکەم و کۆتاییم بۆ ئیسلامە"
د. عهلی قهرهداغی دژایەتی خۆی بۆ هەسەدە، کۆمۆنیست، بەعسی سۆشیالیست دووپاتکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
د. عهلی قهرهداغی، ئهمینداری گشتی یهكێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان رایگهیاند، هەڵوێستی بەرامبەر پارتە خاوەن ئایدیۆلۆژیا عەلمانییە توندەکان، وەک هەسەدە، حزبی کۆمۆنیست، بەعسی سۆشیالیست و هاوشێوەکانیان، هەڵوێستێکی بنەمایی و فیکرییە، سەرچاوەکەشی لە ناکۆکیی بنەما عەقیدی و فەلسەفییەکانی ئەوانەوە لەگەڵ مەرجەعیەتی ئیسلامیی ئەو دا سەرچاوەی گرتووە و دەڵێت “من لەگەڵیان نیم، بەڵکو دژی ئایدیۆلۆژیاکانیانم”.
د. عهلی قهرهداغی له نوسینێكدا له فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە باس لهوەدەکات، “پرسیارێکیان لێکردم کە هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد رۆژێک لێم بکرێت: ئایا تۆ لەگەڵ گەلی کوردیت؟ ئایا تۆ لەگەڵ هەسەدەیت، ئەمە دوو پرسیار بوون کە پێویستم بە وەڵامدانەوەیان نەبوو، ئەگەر هەندێک کەشی تەمومژاوی و هەندێک هەوڵی فیتنە و بوختان نەبوایە، کە وایان لێکردم روونکردنەوەیەک بدەم بۆ بڕینی رێگە لە دەنگۆکان و دانانی شتەکان لە شوێنی راستی خۆیان”.
دەشڵێت “بە روونی و بێ تەمومژ دەیڵێم، من موسڵمانم، کوڕی ئەم ئایینەم، وەلائم بۆ خودا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە، ئینتیمای یەکەم و کۆتاییم بۆ ئیسلامە، لە سەرەتای تەمەنمەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بێ هیچ دوو فاقییەک و بێ هیچ پلەبەندییەک لە بەهاکانمدا، لەژێر سێبەری ئەم ئینتیما باڵایەدا، هەموو ئینتیما نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆییەکانی دیکە دێن، تاوەکو ئەوکاتەی پابەندی بنەما بڕاوەکانی ئیسلام بن و لەگەڵ بنەڕەتەکانیدا پێچەوانە نەبن و دژی مەبەستە گەورەکانی نەبن، لە فەزڵی خودای گەورەیە کە فیکرم بە هیچ عەقیدەیەکی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێکی عەلمانی پیس نەکردوە”.
د. عهلی ههروهها دهڵێت “هەڵوێستم بەرامبەر پارتە خاوەن ئایدیۆلۆژیا عەلمانییە توندەکان، وەک هەسەدە، حزبی کۆمۆنیست، بەعسی سۆشیالیست و هاوشێوەکانیان، هەڵوێستێکی بنەمایی و فیکرییە، کە سەرچاوەی لە ناکۆکیی بنەما عەقیدی و فەلسەفییەکانی ئەوانەوە گرتووە لەگەڵ مەرجەعیەتی ئیسلامیی مندا، لەگەڵیان نیم، بەڵکو دژی ئایدیۆلۆژیاکانیانم کە لەگەڵ ئاییندا دەیکەن بە شەڕ، یان پەراوێزی دەخەن، یاخود دژایەتی دەکەن، بەڵام ئەم ناكۆکییە عەقیدی یان فیکرییە، لای من هەرگیز نابێتە هۆی ستەمکردن لە کەس، و پاساو نییە بۆ دەستدرێژی، و رقێکی کوێرانەش بەرهەم ناهێنێت”.
ئەوەش رووندەکاتەوە، “ستەمکار هەرکەسێک بێت دژی وهستاومهتهوه، لەگەڵ کەرامەتی مرۆڤدا بووم، خاوەن ئینتیماکە هەرکەسێک بێت، ژیاننامەم پێش قسەکانم شایەدی دەدەن، هەڵوێستم بەرامبەر فەڵەستین ناسراوە، وەستانم لەگەڵ مافی گەلی سوریا بۆ رزگاربوون لە میراتی ستەمکاری جێگیرە، رەتکردنەوەی کودەتای حوسییەکان لە یەمەن روون بوو، پشتیوانیم بۆ چەوساوەکان لە کشمیر، رۆهینگا، و تورکستانی رۆژهەڵات نە وەرزی بووە و نە تەنیا قسە”.
لە باسکردنی گەلکی کوردیش دەڵێت “بەبێ دوودڵی دەڵێم، زیاتر لە 40 ساڵە لەگەڵ گەلی کورد وەستاوم، لە رووی فریاگوزاری، پەروەردە، گەشەپێدان، بەرگریکردن لە مافەکان و رەتکردنەوەی پەراوێزخستن و ستەم، پشتگیریم بۆ گەلی کورد هەرگیز مەرجدار نەبووە بە حزبێک، و نەبەستراوەتەوە بە ئاڵایەکی ئایدیۆلۆژییەوە، بەڵکو لایەنگری بووە بۆ مرۆڤ، بۆ حەق و بۆ دادپەروەری و بە پاڵنەری ئیمان و بەپێی ئایەتەکانی قورئان بووە”.
ئەم رونكردنهوهیهكی د. عهلی قهرهداغی لهكاتێكدایه لهماوهی رابردوودا له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان و شهقامی ههرێمی كوردستان رهخنهی زۆری لێگیرا دوای ئهوهی پشتیوانی له ئهحمهد شهرع، سهرۆكی كاتی سوریا كرد، كه ئهوهش هاوكات بوو لهگهڵ هێرشی گروپهكانی سهر به دیمهشق بۆ سهر هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده).