داڕمابوو
رێگای گوندی خەزێنە لە بناری قەندیل کرایەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمەکانی شارەوانی بناری قەندیل توانییان ڕێگای سەرەکی گوندی خەزێنە خاوێن بکەنەوە، کە ماوەیەک بوو بەهۆی داڕمانی چەند تاشەبەردێکی گەورەوە داخرابوو.
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، شۆفڵێکی شارەوانی ملی ناوە لە تاشەبەردە زەبەلاحەکان و دوای هەوڵێکی زۆر توانیویەتی لە ناوەڕاستی جادەکە لایان ببات و رێگاکە بۆ گوندنشینان بکاتەوە.
هاوسەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل رایگەیاند، کە ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ 2ـی رەمەزان، تیمەکانیان توانیویانە ئەو ئاستەنگییەی بۆ هاتوچۆی خەڵکی ناوچەکە دروست ببوو نەیهێڵن و ئێستا رێگاکە ئاسایی بووەتەوە.