ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شێخۆ له زاخۆ بوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له‌زاخۆ، ساڵیادى كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی محه‌مه‌د شێخۆ كرایه‌وه و هونه‌رمه‌ندێكی بوارى موزیكیش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌وانى تر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ندی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان بوو.
سەنتەری رۆشنبیری زاخۆ و سەندیکای هونەرمەندانى كوردستان بەهاوکاری تیپی رۆژی میوزیک، ساڵیادێكیان بۆ هونه‌رمه‌ندی ناودارى ده‌نگخۆش محه‌مه‌د شێخ‌و سازكرد، كه ئه‌مساڵ 34ـەمین ساڵه کۆچی دوایى کردووه.
د. ئازاد عەبدوڵا میرخان موزیكژه‌ن و مامۆستاى هونه‌ر له بابه‌تێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه محه‌مه‌د شێخۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى هه‌بوو و له‌گه‌ڵ ته‌واوى هونه‌رمه‌ندانى تر به‌وه جیاده‌كرایه‌وه كه هه‌موو ته‌مه‌نێك گوێی لێده‌گرت.
د. ئازاد، له بابه‌تێكیدا كه له‌ژێر ناوى “چ خاڵێکە محەمەد شێخۆ لە هونەرمەندانی تر جیا دەکات” هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه خسته‌ڕوو كه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندى لاى ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌بووه و له هونه‌رمه‌ندانى تر نه‌بووه.
محەمەد شێخۆ لە ساڵی 1948 لە گوندی گرباوی سەر به قامشلۆی رۆژئاڤاى كوردستان لەدایکبوو. لە ساڵی 1969 دەستى بەکاری هونەری کردووە و دواى ماوه‌یه‌ك چووەتە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەگەڵ هونەرمەندان مەحمود عەزیز و سەعید یوسف تیپی (سەرکەفتن)ـی میوزیکییان دامەزراندووه.
لە ساڵی 1983 گەڕاوەتەوە رۆژئاوا لە قامشلۆ و هەر لەوێ ماوەتەوە تا کوتایی ژیانی کە لە9.3.1989 کۆچی دوایی کرد.