شێوەکاری و جلوبەرگ و به‌رهه‌می منداڵان
لەهەولێر 60 باخچەی ساوایان لە پێشانگایەکی هونەری کۆکرانەوە
964+
فەرهاد حەسەن
لە هەولێر، بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردە، پێشانگایەکی شێوەکاری و جلوبەرگ و به‌رهه‌می منداڵان، لە هۆڵی باخچەی رووناکی کردەوە، کە 60 باخچەی ساوایان بەشداریان تێدا کردووە .
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، کە لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە ئامادە بوو، نووسیویەتی، له پێشانگاکەدا به‌شداربووانی سه‌رجه‌م باخچه‌ی ساوایان به به‌رهه‌مه هه‌مه جۆره‌كانیان سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راكێشا، هاوكات به‌رهه‌مه‌كانیان گوزارشتی له بیر‌و په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی منداڵان ده‌كرد.
ده‌ستخۆشی له بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرو مامۆستایان كرد، كه به‌سه‌لیقه‌ی جوانی په‌روه‌رده‌یی توانیویانه منداڵان به وانه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردی گۆش بكه‌ن .