داهاتەکەی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەیە

لە رۆژی جیھانی شێرپەنجە پێشانگایەکی شێوەکاری لە بازاڕی کەلار کرایەوە

میلاد جەلال – گەرمیان

لە رۆژی جیھانی شێرپەنجە قوتابخانەی ئانای ناحکومی پێشانگایەکی شێوەکاری لە بازاڕی کەلار کردەوە، زۆرینەی تابلۆکانی پێشانگاکە فرۆشراون و داھاتەکەی دەدرێتە نەخۆشخانەی ھیوا.

دیان برزو، سەرپەرشتیاری چالاکیەکە بە 964ـى وت، ”نزیکەی 60 تابلۆ لەلایەن 22 قوتابییەوە کێشراون، ماوەی دوو مانگە سەرقاڵی کێشانی تابلۆکانن”.

وتیشی، ئێمە نرخمان لەسەر تابلۆکان دانەناوە و هەرکەسێک بە ئارەزووی خۆی نرخیان بۆ دادەنێت و زۆرینەی تابلۆکانیش فرۆشراون، پارەی باشیش دانراوە، بەڵام نازانین گرانترین تابلۆ بەچەند بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر